
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لە دیدارێکدا دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێکران و جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کە توانای خزمەتکردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی ھەبێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونکە پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەکییانە کە سەرۆک مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەکەی دانا، پەیڕەوبکرێت و پێکەوە خزمەتی ئامانجە باڵاکان بکەین.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



