هۆشداری دەدرێت لە ڕاگرتنی كاركردن لە ڕێگای دووسایدی مەرزی باشماخ

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دابینەكردنی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی ڕێگای دوو سایدی مەرزی باشماخ، بەرپرسانی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە هۆشداری دەدەنە وەزارەتی ئاوەدانكردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە ئەگەر تا دوای جەژنی قوربان پارەی پێوستیان بۆ تەرخاننەكرێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی كاركردن لە پرۆژكە ڕادەگرن، ئەو سایدەشی كە تەواویانكردووە بەڕووی شۆفێراندا دایدەخەن.
دلێر شوانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژی دووسایدی مەرزی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی نزیكەی نۆ ساڵە كاركردنمان لە دوو سایدكردنی ڕێگای سەرەكی مەرزی باشماخ پێنجوێن دەستپێكردووە كە لەسەرەتادا درێژی پرۆژەكە شەش كیلۆمەتر بوو بەڵام دواتر زیادكرا بۆ 10 كیلۆمەتر، هەر لە سەرەتای دەستكردنمان بە پرۆژەكە بەڵێنی ئەوەمان پێدەدرێت كە لەكاتی خۆیدا پارەی پێویست بۆ پرۆژەكە تەرخاندەكرێت بەڵام تائێستا نەتواندراوە پارەی پێویستی بۆ دابینبكرێت بۆیە پرۆژەكە تەواوی نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو لە ماوەی 611 ڕۆژدا كۆتایی بە پرۆژەكە بهاتایە، بەڵام تائێستا پێنج هێندەی ئەو ماوە یاساییەی بۆی دیاریكراوە تێپەڕیوە تائێستا توانیومانە نزیكەی لە %80ی پرۆژەكە تەواو بكەین، چونكە دەبوو لەوماوەیەدا بڕی 35 ملیار دینار تەرخانبكرایە بەڵام تەنها نزیكەی 22 ملیار دیناری بۆ خەرجكراوە، لەكاتێكدا وەزیریی ئاوەدانكردنەوە چەند جاریك بەڵێنی تەرخانكردنی پارە و تەواوكردنی پرۆژەكەی پێداوین بەڵام هەرقسە بووە.
بەڕێوەبەری جێبەكاری پرۆژەكە ئەوەشی خستەڕوو، بۆتەواوكردنی تەواوی پرۆژەكە پێویستیمان بە 13 ملیار دینار هەیە، بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی داوای سێ ملیار دیناری كردووە بۆ پرۆژەكە، ئەوەش بڕێكی زۆركەمە ناتوانین پرۆژەكە تەواو بكەین بەو بڕە پارەیە، بۆیە ئەگەر تا دوای جەژن بودجەی بۆ تەرخان نەكرێت ئەوا سەرەڕای ئەوەی كە كاركردن لە پرۆژەكە ڕادەگرین سایدەشی كە تەواومانكردووە و هاتوچۆی بەسەردا دەكرێت دایدەخەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


