تەندروستیی هەڵەبجە داوای بەپەلە ناردنەدەرەوەی 64 برینداری چەكی كیمیایی دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو بۆ 64 برینداری چەكی كیمیایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە نوسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی دەكات بۆ ئەوەی ئەو 64 بریندارەی چەكی كیمیایی ڕەوانەی دەرەوە بكرێن، وەزارەتی تەندروستیش نوسراوەكە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجەش دڵنیایی دەداتە بریندارانی چەكی كیمیایی.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەوە هەیە ڕەوانەی دەرەوە بكرێن و نەشتەرگەری و چارەسەری پێویستییان بۆ بكرێت، لەناویشیاندا 64 بریندا كە دەبێت بە پەلە ڕەوانەی دەرەوە بكرێن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو بۆیە نوسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی تەندرووستی كردەوە بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 64 بریندارەی چەكی كیمیایی پێویستی بە پەلەیان بە چاندنی گلێنەی چاوهەیە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 20 برینداری دیكە لە شاری تارانەوە گەڕانەوە كە لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی ئێران كرابوون بۆ چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بۆیە هەشت برینداریان نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە دڵنیایشیدا كە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی كوردستان ئاسودە بن كە بە بێ چارەسەری پزیشكی بە جێیان ناهێڵین،پرۆسەی ناردنە دەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بەردەوام دەبێت تەنها بۆ ئەوانەی پێویستیان بە چاندنی گلێنەی چاو هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


