
کەشوهەوا
SNN
شالاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی دواین پێشبینییەکانی خۆی بۆ پلەکانی گەرما و خۆڵبارین دەخاتەروو بۆ رۆژانی داهاتوو لەگەڵ رۆژانی جەژن و تێدا ئاماژە بەوە دەکات:
“بەهۆی لاواز بوونی سیستەمی ساردی نزمە پەستانە سیبریەکە لەسەر باکووری ئێران و دەریای خەزەرو دەوروبەری سبەی چالاکی ڕەشەبا لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە کۆتایی دێت بەگشتی لەناوچەکان، ڕۆژی هەینی سیستەمە نزمە پەستانەکە لەسەر ئەو ناوچانەش دەکشێتەوە کەهۆکار بوو لەسەر دروست کردنی ڕەشەبا لەم ماوەی چەند ڕۆژەدا یەکشەممە بۆ کۆتایی هەفتە”.
دەشڵێت: هەروەها بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی لاوازی دەریای ناوەڕاست پلەکانی گەرما ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەجێگیری دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی خۆڵبارینی سوک بۆ مام ناوەند لەسەر گەرمیان و کەرکوک درەنگانێکی پێنج شەممە بۆ هەینی بەتایبەتی ناوچەکانی تر کاریگەری ئەوتۆی نابێ هەشبێ زۆر لاواز دەبێ لەهەندێ ناوچەی تر ڕۆژی شەممە کۆتایی دێت ئەم خۆڵبارینەش”
دەربارەی رۆژانی جەژنیش دەلێت: “ڕۆژانی جەژن هەرچوار ڕۆژەکە پلەکانی گەرما لەئاستێکی ئاسایی ساڵانەدا دەبێت و بە 2 ° تا 3 ° ڕوو لەبەرز بونەوە دەکات، هەتا دوای جەژن هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە ئارادانیە بەگشتی بۆ ناوچەکان”
روونیشی دەکاتەوە، خێرایی با ڕۆژانی داهاتوو پێنجشەممە بۆ هەینی ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێت 10 تا 30 کم دەبێ لەسەعاتێکدا، هەفتەی داهاتووش هەر چوار ڕۆژەکەی جەژن خێرایی با 5 تا 25 کم دەبێت لەسەعاتێکدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


