
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: ئەو پلانەی داماننابوو بۆ بەڕێكردنی ڕۆژانی جەژن سەركەوتووانە وەك خۆی جێبەجێكراو چوار ڕۆژی ڕابردووی جەژن بە ئارامی بەڕێكران و هیچ رووداوێكی نەخوازراو لەو ماویەدا تۆمار نەكراوە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پلانەی كە پێش هاتنی جەژنی قوربان داماننابوو زۆر سەركەوتووانە وەك خۆی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی ناو سلێمانی و دەوروبەری چەندین پلانمان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و ئارامی شار دانابووە توانیمان سەركەوتووبین لە جێبەجێكردنی پلانەكانمان سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاریش هاتوونەتە سنورەكەمانەوە بەڵام بە باشترین شێوە پێشوازی و ئاسانكاری بۆ ئەوانیش كراوە.
ئاماژەی بەوەكرد، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە لەم جەژنەدا سلێمانی چوار ڕۆژی ئارامی بەڕێكرد لە رۆژانی جەژندا هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەداوە ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش بەڵێنمان لە دوكاندار و خاوەن ماركێتەكان وەرگرت كە كڕین و فرۆشتن بەو یاریانەوە نەكەن، خۆشبەختانە ئەوانیش كڕین و فرۆشتنیان پێوە نەكردووە و هەستیان بەبەرپرسیارێتی كردووە و لە هەرشوێنێكیش ئەو یاریە ئاگرینانە بەكارهاتبن یان كڕین و فرۆشتنیان پێوەكرابێ دەستبەجێ مەفررەزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە ئەو شوێنەو ئەگەر هەركەسێك كارەكەی ئەنجامدابێت دەستگیركراوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


