یهكێتى پێشوازى له كاندیدكردنى محهمهد شەیاع سودانی دهكات

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بهیاننامهیهكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، دەستخۆشی لەچوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بۆ کاندیدکردنی بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی بۆ پۆستى سهرۆكوهزیران.
له بهیاننامهكهدا كه ئهمڕۆ دووشهممه 25ى تهمموز، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “دەستخۆشی لە بەڕێزانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین کە بە کاندیدکردنی بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكات.
دهقى بهیاننامهكه
دەستخۆشی لە بەڕێزانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین کە بە کاندیدکردنی بەڕێز محەمەد شەیاع ئەلسودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكات.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەخت لە پتەوكردنی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەكان دەكاتەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد و عێراق و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


