
ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN
سه‌رۆكى توركیا تۆپبارانكردنى گوندى په‌رخ ده‌خاته ئه‌ستۆى پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌ڵێت: “ئامانجى سه‌ره‌كى په‌كه‌كه بریتیيه له تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و توركیا”.
رۆژى چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا كۆمه‌ڵێك گه‌شتیاریان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند، “حكومه‌تى توركیا بێبه‌رییه له‌و هێرشه‌ى كه كراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك گه‌شتیار له گوندى په‌رخ له توركیا و ئه‌وه كرده‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه”.
سه‌رۆكى توركیا باسى له‌وه‌شكرد، “پارتى كرێكارانى كوردستان به ئامانجى تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و عێراق كه په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌رێنییه هه‌ستاوه بكۆمهڵێك تۆپبارانكردنى گه‌شتیاران له گوندى په‌رخ”.
سه‌رۆكى توركیا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى باكوورى سوریاى كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “باكوورى سوریا بووه‌ته مۆڵگه‌ى تیرۆریستان بۆیه گرنگه رووسیا و ئێران هه‌ڵوێستى خۆیان به روونى له‌و باره‌یه‌وه بڵێن”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى توركیا له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌هه‌مانشێوه ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى تۆپبارانى گوندى په‌رخى له زاخۆ كردبێت و وتى: “ئێمه هه‌رگیز كه‌سانى سڤیل ناكه‌ینه ئامانج”.
قسه‌كانى سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه كه فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌دواى تۆپبارانه‌كه‌ى گوندى په‌رخ رایگه‌یاند، “به‌ڵگه‌ى ته‌واومان له‌به‌رده‌سته كه توركیا تۆپبارانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه به تۆپى 155 ملیمى چوار تۆپى هاویشتووه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


