رافائیل گروسی: ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم هەنگاو دەنێت

SNN
رافائیل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: ئێران دوور لە چاودێری نێودەوڵەتی پەرە بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەدات و ئەگەر رێککەوتنی نوێ نەکرێت پێدەنێینە قۆناغێکی زۆر ناڕوونەوە.
گروسی، لە لێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن راشیگەیاند: ئێران لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم، هەرچەن ئاژانسەکەیان زانیاری ئەوتۆی لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت تاران لە هەوڵی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمیدایە، بەڵام هەڵەکان و جوڵەکانی حکومەتی ئێران ئاماژە بۆ هەنگاونان بەرەو ئەو ئاراستەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەوەشی خستەڕوو، دانوستانەکانی نێوان تاران و وڵاتانی زلهێز گەیشتووەتە دۆخێکی هەستیار بەڵام کەشەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن تادێت زیاتر دژوار دەبێت.
ئێران کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی کوژاندووەتەوە و ئەمەش کاردانەوەی ئاژانسەکە و وڵاتانی رۆژئاوایی لێکەوتووەتەوە.
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران لەو بارەوە رایگەیاندووە: ئامانج لە دانانی ئەو کامێرایانە بەخشینی دڵنیایی بووە لەبارەی ئەوەی تاران نایەوێت بۆمبی ئەتۆم دروست بکات، بەڵام سەرباری ئەوەش لایەنی بەرامبەر بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئێران، بۆیە چیتر مانەوەی ئەو کامێرایانە هیچ واتایەکی نییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


