
دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی ماوەی چوار مانگە حكومەتی عێراق ناردنی 200 ملیار دیناری وەك پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی ڕاگرتووە، هاوكات دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵای پەرلەمانتارێكی ڕەتكردەوە بە بەردەوامی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە، بە وتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەبێت تا كاتی پەسەندكردنی بودجەی 2022 دەبیت عێراق ئەو بڕە پارە بۆ هەرێم بنێرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا دەبوو تاكاتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2022 حكومەتی عێراق بەردەوام بێت لەناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی كە بڕیاری لەبارەوە درابوو، بەڵام دواتر ناردنی ئەو پارەیە ڕاگیراو ماوەی چوار مانگە نەنێردراوە، هاوكات پەرلەمانتارێكی عێراقی سكاڵای لە دژی ناردنی ئەو برە پارە تۆماركردبوو لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی ئەو سكاڵایەی ڕەتكردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ڕەتكردنەوەی سكاڵاكەی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە، لە ئێستادا دەبێت هەوڵیك هەبێت بۆ دووبارەی دەستكردنەوە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم، چونكە ناردنی ئەو پارەیە پاڵپشتی یاسایی بۆ دروستبووە و دەبێت ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تاكاتی پەسەندكردنی بودجەی داهاتووی عێراق بەردەوامی هەبێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسی ئاسایشی خۆراك و بێبەشكردنی هەرێمی كوردستان لەهەر بڕە بودجەیەك، بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەكەشی بۆ هەرێم راگرت بە بیانووی ئەوەی حكومەتی هەریم هیچ داهاتیكی فرۆشتنی نەوتی بۆ بەغدا نەگەڕاندووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


