
دوکان
SNN
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند: لە ئێستادا بەنداوەکەیان نزیکەی 41٪ ئاوی تێدایە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ فرانس پرێس رایگەیاندووە: بە هۆی دروست کردنی چەند بەنداوێک لە دیوی ئێرانەوە رێژەی ئەو ئاوەی لەو وڵاتەوە دەڕژێتە ناو هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە.
کۆچەر جەمال باسی لەوەشکردووە: عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چەند نوێنەرێکی رەوانەی ئێران کردووە، بەڵام ئەوەندەی بیستوومانە لایەنی ئێرانی ئامادە نین لەو بارەوە هەماهەنگی بکەن.
روونیشیکردەوە، بەهۆی بەرنەدانەوە و کەم بەردانەوەی ئاوی رووباری زێی بچووکەوە ئاستی بەنداوی دوکان دابەزیوە و لە ئێستا 41٪ی ئاوی تێدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم بەنداوە پێداویستی ئاوی نزیکەی 3 ملیۆن کەس بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دابیندەکات.
بەنەفشە کەینوش لە پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن بەو ئاژانسەی وتووە دروستکردنی بەنداو لە سەر زێی بچووک لە لایەن ئێرانەوە بە رێژەی 80٪ ئاستی ئاوی رووبارەکەی دابەزاندووە.
وتیشی، بەرپرسانی ئێرانی بە کاربەدەستانی عێراقییان وتووە، ئەو رووبارانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە عێراق تەنیا لە سەدا شەشی کۆی ئاوی دیجلە و فورات پێکدەهێنن، بۆیە واباشترە بەرپرسانی بەغدا کێشەکانی خۆیان لەبارەی کەمبوونەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


