مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی: ئەو راپرسییە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە بۆ چەواشەکردنی هاووڵاتیانە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی چەواشەکردنی هاووڵاتیان راپرسییەکی ساختە بە ناوی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی.
لە راگەیەندراوێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتووە: “سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە راپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە”.
راشیگەیاندووە: “یەکێتیی بۆ هەر چالاکی و راپرسییەک کە مەبەست و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی هەیە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت. بە ئاشکرا لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و هەڤاڵ، ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە”.
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: “بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەو راپرسییە ساختەیە بەرپرسیار نین و ئامانج لێی تەنیا بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی هاوڵاتییان، لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە دەزگا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن تاوەکو هەواڵی هەڵە و چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



