حکومەت نیازی هەیە لە بری بەشە خۆراک پارە بداتە هاووڵاتیان

SNN
حکومەتی عێراق نیاز هەیە لە بری بەشە خۆراک راستەوخۆ پارە بداتە هاووڵاتیان و راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیش رەخنە لەو هەوڵە دەگرێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابوریی لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێكی كردووە بۆ ئەوەی كارتی زیرەك دەربكرێت بۆ ئەوەی لەبری فۆڕمی خۆراك بۆ هاوڵاتیان پارە خەرج بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عیراق پێویستی بە كاڵا هەیە و ئەوەش پارەی نەختینە دابینی ناكات، هەروەها ئامانجی خۆی ناپێكێت، چارەسەری نەختینە باشتر و ئاسانترە بۆ حكومەت، بەڵام لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان نییە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە پێشتر بڵاوکرابووەوە ئەنجومەنی وەزیران نیازی هەیە لەبری ماددەكانی ناو فۆڕمی خۆراك، پارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



