پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەگەر لەگەڵ پارتی یەك كاندیدی سەرۆككۆمارمان نەبێت ئەوا كاندیدەكەی ئێمە دەردەچێت

د.بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پۆستی سەرۆككۆمار بەركەوتەی سیاسی یەكیتی نشتیمانی كوردستانەو لەچەند ساڵی ڕابردوو ئەوە پەیڕەوكراوە كە ئەو پۆستە لای یەكێتی بێت، ئێستاش یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەو كاندیدەكەشی دیارە كێیەو هیچ بڕیارێك نییە بۆ گۆڕینی، بۆیە ئەگەر لەگەڵ پارتی یەك كاندیدی سەرۆك كۆمارمان نەبێت ئەوا كاندیدەكەی ئێمە دەردەچێت.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تائەم ساتە هیچ ڕێككەوتنێكی فەرمی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی یەك كاندیدی هاوبەشمان هەبێت، هاوكات پۆستی سەرۆككۆمار بەركەوتەی سیاسی یەكیتی نشتیمانی كوردستانەو لەچەند ساڵی ڕابردوو ئەوە پەیڕەوكراوە كە ئەو پۆستە لای یەكێتی بێت، ئێستاش یەكێتی سورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەو كاندیدەكەشی (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح)ە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت پێنج شەممەی كۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت و ئەگەریش لەو وادەیە نەكرا ئەوا بەدڵنیاییەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو دانیشتنە بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەگەر لەگەڵ پارتی یەك كاندیدی سەرۆككۆمارمان نەبێت ئەوا كاندیدەكەی ئێمە دەردەچێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار چەند سینارۆیەك لە ئارادا هەن گرنگترینیان ئەوەیە یەكێتی و پارتی لەسەر كاندیدەكەی یەكێتی ڕێكبكەون وپارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە، ئەگەر ئەوش نەكرا ئەوا سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە دەبێتەوە لەوحاڵەتەشدا كاندیدەكەی یەكێتی چانسی سەركەوتنی لە هەموو كاندیدەكانی دیكە زیاترە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



