تورکیا “داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین كونسوڵخانه‌كانمان بپارێزێت”

ئاڵای عێراق و تورکیا
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له مووسڵ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژە بەوە دەکات، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین، كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانمان بپارێزێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێرش كراوه‌ته سه‌ر كونسڵخانه‌كه‌مان له مووسڵ، به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای كردووه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به زووترین كات بدرێنه دادگا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا كرابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین، له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسی و كونسوڵخانه‌كانمان بێت.
روونیشكرده‌وه، هێرشه‌كه به‌جۆرێك مه‌ترسی و مایه‌ی بیركردنه‌وه‌یه، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هاوكات كۆبوونه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق بووه، كه توركیا به‌ئامانجگرتنی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتی كرده‌وه، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین، تیشك بخه‌نه‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سنوورێك بۆ بوونی تیرۆرستانی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان دابنێن، كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نێرده دیپلۆماسییه‌كان.
کونسوڵخانەی تورکیا لە مووسڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کونسوڵخانەکەیان بە چوار گولـلە هاوەن کراوەتە ئامانج و محەمەد کوجوک، کونسوڵی تورکیا و تیمی کونسوڵخانەکە لە هێرشەکەدا سەلامەت بوون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە. روونیشیکردووەتەوە، گولـلە هاوەنەکان لە نزیک شوقەکانی حەدبا کەوتوونەتە خوارەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


