بەرژەوەندی ئابووری رێگردەبێت لە هەوڵێكی داواكاری گشتی بۆ داخستنی هەندێك ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی

Young businessman working at home using lap top
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان لەهەوڵێكیدا داوای داخستنی ئەو پێگە و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییانە دەكات كە بەكارھێنانیان گرفتی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە و شیرازەی خێزان دەشێوێنن، بەڵام شارەزایەكی بواری ئایتی و ماڵپەڕە ئەلیكۆترۆنییەكان ئاماژە بەوەدەكات پێناچێت بە ئاسانی بتواندرێت ئەوكارە بكرێت چونكە بەرژەوەندی ئابووری ڕێگر دەبێت لەوكارە.
شاكار شیروان، شارەزا لە بواری ئایتی و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەرێمی كوردستان بە سەدان ماڵپەڕو پێگەی ئەلكیترۆنی بوونیان هەیە كە هەریەكەیان لە بوارێكی دیاریكراودا كاردەكەن، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت هەندێك لەو پێگەو ماڵپەڕانە ئاراستەی كاركردنیان بەجۆرێكە كە تێكدانی شیرازەی خێزان و دروستبوونی گرفتی كۆمەڵایەتی و تەنانەت جیابوونەوەی هاوسەرەكانیش بەدوای خۆیاندا دەهێنن لە بەرامبەر دەستكەوتنی داهاتێك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەتوانن ئەو ماڵپەڕو پێگە ئەلكیرۆنیانە دابخات، بەڵام بەمەرجێك ئەو ماڵپەڕوو پێگە ئەلیكترۆنیانە لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن تۆماركرابن و ناونیشانی كاركردنیان زاندراوبێت، بەڵام ئەوەی گرفتە زۆرێك لەو ماڵپەڕوو پێگە ئەلیكترۆنیانە نەتۆماركراون نە شوێنی كاركردنیشیان دەزاندرێت و تەنها مەبەستیان بەرژەوەندی ئابوورییە بۆ خودی خۆیان بۆیە رشێكارەكانی داخستنی ئەو پێگانە هەروا ئاسان نابێت.
وتەكانی ئەو شارەزایەی بواری ئایتی و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان لەكاتێكدایە كە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەریم بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم داوای قەدەغەكردنی ھەموو ئەو پێگە و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییانە دەكات كە بەكارھێنانیان گرفتی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە و شیرازەی خێزان دەشێوێنن.
ھاوكات سەرۆكی داواكاری گشتی داوای لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كردووە، تۆڕەكانی گەیاندن و پەیوەندیكردن پابەندبكات بە قەدەغەكردنی ھەموو ئەو پێگە و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنی و سایتانەی بابەت و ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاو بڵاودەكەنەوە و ھانی قوماركردن و ئەو یارییە ئەلیكترۆنییانە دەدەن كە دەكەونە چوارچێوەی قوماركردنەوە و بوونەتە ھۆكاری تێكدانی شیرازەی خێزان و چەندین گرفتی كۆمەڵایەتی لێكەوتووەتەوە، هاوكات پێشنیازیشكراوە ھەموو كۆمپانیاكانی بواری گەیاندن و پەیوەندیكردن، پاكێجی خێزانی فەراھەم بكەن، بۆ ئەوەی رێگری لە منداڵان و نەوجەوانانی خوار تەمەنی باڵغ بوون بكەن، پێگە و ماڵپەڕە نەشیاوەكان سەیربكەن
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


