“پێویسته خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌جێ زۆنى سه‌وز به‌جێبهێڵن”

خۆپیشانده‌رانى به‌غدا له‌سه‌ر پردى كۆمارى له به‌غدا | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، پێویسته خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌جێ زۆرنى سه‌وز به‌جێبهێڵن.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو 26ى ته‌مموز، له به‌غدا خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆى ماڵى محه‌مه‌د شیاع سودانی، كاندیدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیاندا و تاوه‌كو ئێستا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه به دروشمى، “به فه‌رمانى گه‌ل ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانى ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌غدا چوونه نێو ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا و به دیاریكراوى گه‌یشتنه به‌رده‌م ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى عێراق.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “ئێمه وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانمان دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسییه‌كان و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌پارێزین و هیوادارین خۆپیشانده‌رانیش پابه‌ندبن به ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانێكى ئاشتیانه”.
وتیشى: “پێویسته خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌جێ زۆرنى سه‌وز به‌جێبهێڵن”.
خۆپیشاندانى به‌غدا له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانیان كاندید كردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



