“هاتنه‌ناوه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ زۆنى سه‌وز ده‌ستدرێژییه‌كى روونه”

وتارى نوری مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: پێگه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى یاسا
SNN
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، هاتنه ناوه‌ى خۆپیشانده‌ران بۆ زۆنى سه‌وز ده‌ستدرێژییه‌كى روونه بۆسه‌ر ئاسایسش و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش رایده‌گه‌یه‌نێت، “له دوێنێوه جوڵه‌ى گوماناوى هه‌ستیپێده‌كرێت بۆ نانه‌وه‌ى ئاشووب له عێراق”.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو 26ى ته‌مموز، له به‌غدا خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆى ماڵى محه‌مه‌د شیاع سودانی، كاندیدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیاندا و تاوه‌كو ئێستا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه به دروشمى، “به فه‌رمانى گه‌ل ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانى ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق” و خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته نێو زۆنى سه‌وزى به‌غدا و په‌رله‌مانى عێراق.
له درێژه‌ى كاردانه‌وه‌كانى خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له عێراق تێكبدرێت و له‌دوێنێوه جوڵه‌ى گوماناوى له عێراق هه‌ستیپێده‌كرێت. له راستیدا رێگه‌دان به خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بچنه نێو زۆنى سه‌وز خۆى له‌خۆیدا گوماناوییه”.
له به‌یاننامه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ستبه‌وه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له پێكهێنانى حومه‌ت جوڵه گوماناوییه‌كانیش ده‌ستیانپێكردووه”.
هاوكات نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “هاتنە ناوەوەی خۆپیشاندەران لە هەر لایەكەوە بۆ حەوشەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز، دەستدرێژیكردنە سەر پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و پێشێلكارییەكی ئاشكرایە. ره‌نگه ئه‌و شته‌ى كه خۆپیشانده‌ران به مافى ره‌واى خۆیانى ده‌زانن ببێته هۆكارى ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى دیپلۆماسى بكه‌ونه‌ته مه‌ترسییه‌وه”.
سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا داوا له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش ده‌كات، “به به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ستوورى خۆى هه‌ڵبستێت و بۆ ئه‌وه‌ى خوێن نه‌ڕژێت رێگه‌بگرێت له هێرشكردنه سه‌ر شكۆى ده‌وڵه‌ت و خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ى سه‌وز بكشێنێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


