سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ: %100 دڵنيا نين تورکيا هێرشەکەی زاخۆی ئەنجامدابێت

SNN
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت: تۆپبارانەکەی سەیرانگای پەرەخ بە تۆپی 155 ملم کراوە، لەو ناوچانەوە بووە کە لە ژێر دەستی سوپای تورکیایە، بەڵام %100 دڵنيا نين تورکيا هێرشەکەی زاخۆی ئەنجامدابێت چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی دروستی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکه‌ین.
گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێکيدا بۆ دەنگی ئەمريکا رايگەياندووە:” ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌ن كه وڵاتی توركیا هێرشەکەی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه نابێته 100% چونكه ئێمه‌ش وەکو ئیداره چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی دروستی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکه‌ین، لەبەرئەوەی ئه‌مه كاروباری ئه‌منیه، بەڵام ئاماژەکان هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌م بۆردومانه وڵاتی توركیا ئه‌نجامیداوه چه‌ندین لێدوانی فه‌رمیش له توركیاوه ده‌رچووه ئه‌وان ره‌تیانكردووه كه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدابێت. ”
راشيگەياند: هەرچەندە تورکیا ڕەتیدەکاتەوە، بەڵام بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکان کە پێکهاتووە سەبارەت بە ئەنجامدەری تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ، وڵاتی توركیا بووه، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وەکانی سه‌ربازی و ئه‌منی چوار جار تۆپباران كراوه، به تۆپی 155 ملیمه ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه کە له مه‌ودایەکی دووره‌وه هاتووه ئاراسته‌ی مه‌وداكه‌شیان دیاری كردبوو كه له لایه‌ن توركیاوه بۆردومان كراوه.
دەشڵێت “تۆپەکان له دووری مه‌ودای 5-10 كیلۆمه‌تر هاتووه، کە دەکه‌وێته ناوچه شاخاوییەکان وەکو ده‌زانرێت له‌شكری توركیا سنووری هه‌رێمی كوردستانیان تێپه‌ڕاندووه له‌هه‌ندێک شوێن له‌ناوسنوری هه‌رێمی كوردستانیشن، لەو ناوچانەوە ئەو تۆپانە هەڵدراوە”.
گوهدار شێخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: بوونی پەکەکه لهناوچەکه بووه هۆكاری ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه له‌و ڕۆژانه ڕوویدا، 28 گوندی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئێستا چۆڵكراون به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شهڕوپێكدانی له‌نێوان پەکەکه و توركیا هه‌یه ئه‌مه چه‌ندین جاره هه‌رێمی كوردستان و ئێمه‌ش وەکو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داوامانكردووه كه شه‌ڕی خۆیان ببنه ناو وڵاتی توركیا ئه‌مه شوێنی ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئاشكرایه كه توركیا و پەکەکه له‌و ناوچانه وایانكردووه وەکو وتم 28 گوندی ئێمه چۆڵ بكرێت ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێمه ئاواره بێت بۆ زاخۆ”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


