
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی ئاشكرایكرد: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبينێت، جەختیش دەكاتەوە دابەزینەكە بەدڵی شۆفێران دەبیت و هەرسێ جۆرەكەی بەنزین دەگرێتەوە.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەدوێنێوە سەرقاڵی كۆكردنەوەی داتاوزانیارین لەسەر ژمارەی بەنزینخانەكانی سلێمانی و ئیداركانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پاریزگای هەڵەبج و بڕی پیویستی بەنزین بۆ ئەو بەنزینخانانە، ئەوەش بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین لە ئێوارەی ئەمڕۆ پینج شەممە 28/7/2022 .
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا ناتوانم ئەو نرخانە ئاشكرا بكەم كە بەنیازین لە نرخی بەنزین دایبەزێنین، بەڵام بەدڵنیاییەوە دابەزاندنە بەجۆریكە كە بەدڵی شۆفێران دەبێت و دابەزاندنەكە هەرسێ جۆرەكەی بەنزین لە نۆرماڵ موحەسەن و سوپەریش دەگڕێتەوە.
وتەكانی وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلیمانی لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو نرخی لیترێك بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ لە هەزار و 350 دینارەوە بۆ هەزار و 300 دینار و نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 475 دینارەوە بۆ هەزار و 400 دینار دابەزی، ئەمرۆش جارێكی دیكە ئەو نرخانە دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



