له هه‌رێم 300 هه‌زار سه‌گى بێلانه هه‌یه و مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان دروستكردووه

چه‌ند سه‌گێكى به‌ره‌ڵا له شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان 300 هه‌زار سه‌گى بێلانه هه‌یه، ده‌شڵێت: “رۆژانه 18 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له هه‌رێم تۆمار ده‌كرێن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى تهمموز، ملكۆ بازرانى، سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه ئێمه كۆمانكردووهتهوه له هه‌رێمى كوردستان 300 هه‌زار سه‌گى بێلانه هه‌یه له‌ئێستادا، به‌شێوه‌یه‌ك له پارێزگاى سلێمانى 50 هه‌زار، له هه‌ولێر 63 هه‌زار، له دهۆك 42، له هه‌ڵه‌بجه 27 هه‌زار، له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین 45 هه‌زار، له ئیداره‌ى گه‌رمیان 51 هه‌زار و له ئیداره‌ى سۆران 22 هه‌زار سه‌گى بێلانه بوونى هه‌یه”.
وتیشى: “ئێمه له ماوه‌ى رابردوودا پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شى حكومه‌تى هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌گانه كۆبكاته‌وه و بیانگرێته خۆیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن كێشه‌كانى تر‌ى چاره‌سه‌ر كرد و به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه هات ئێستاش به‌ده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتیيان دروستنه‌بێت، چونكه ته‌نیا له سێلمانى و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 600 جار ئه‌و سه‌گانه په‌لامارى هاووڵاتیانيانداوه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى سه‌وزى كوردستان، “جگه له سه‌گه بێلانه‌كان له ئێستادا پیسبوونى ژینگه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى دروستكردووه له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان و به‌و هۆیه‌وه رۆژانه 18 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى تۆمارده‌كرێن”.
سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ناوچه‌ى تانجه‌رۆ بووه‌ته گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییانى شارى سلێمانى و به هۆكارى یه‌كه‌م داده‌نرێت له پیسبوونى ژینگه‌ى شاره‌كه له‌پاڵ هاودهركردنى ئۆتۆمبێل و خواردنى ماوهبهرسهرچوودا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


