
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووى حكومه‌تى هه‌رێم سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تهمموز ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم دهستیكهوتوون، “ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌ى پێویستى مووچه به‌سه‌ر بانكه‌كاندا دابه‌شده‌كات و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 31ى تهمموز، ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و مانگه ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له ئێستادا ئاماده‌كارى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى، “ته‌ندروستى، پێشمه‌رگه و دارایی و ئابوورى ده‌كرێت”.
پێشتر SNN بڵاویكرده‌وه، “تاوه‌كو رۆژى پێنجشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو لە کۆی 400 ملیار پشكی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە 250 ملیار بۆ تەرخانکراوه، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووه، بەڵام بڕیارە تا رۆژی یەکشەممە بڕی 150 ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانبکرێت بەوەش هەمان رۆژ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “لە ئێستادا زیاتر لە 910 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگى تهمموز له‌كاتێكدا كۆى بڕى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم 902 ملیار دیناره”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



