نرخی مريشک دابەزی

0
935

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەراورد بە مانگی ڕابردوو كە نرخی كیلۆك مريشكی زیندوو بەرزترین ئاستی تێپەڕاندوو نزیك بوویەوە لە پێنج هەزار دینار، بەلام چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێك لە ئێستادا نرخی كیلۆیك مریشكی زیندوو بە دووهەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، مریشك فرۆشێكیش هۆكاری هەرزان بوونی مریشك ئاشكرا دەكات.

محەمەد حەسەن، یەكێك لە خاوەن دووكانەکانی مریشك لە شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشک لە ماوەكانی ڕابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە نرخی جوچك، لە  35سەنت بۆ  70سەنت بەرزبوویەوە، هاوكات نەخۆشی ئایبی نیوكاسڵە لەناو كێلگە پەلەوەرییەكاندا بڵاوبوویەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی تۆنێك عەلەف لە  420دۆلارەوە بۆ  700دۆلاربەرز بووەتەوە، هاوكات تۆنێك غاز لە  450هەزار دینارەوە بۆ سەرو ملیۆنێك دینار نرخەكەی زیادی كردووە، بەڵام لە ئێستادا تاڕادەیەك نرخەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و نزم بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەو هۆكارانەی سەرەوە مانگی ڕابردوو نرخی كیلۆیك مریشك چوار هەزارو 750 دیناری تێپەڕاندوو لە هەندێك شوێنیش پێنج هەزار تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیك مریشكی زیندوو بە دوو هەزارو 750 دینار دەفرۆشین، ئەوەش پەیوەندی خواستی هاووڵاتیان و هەروەها بەهۆی ئەوەی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕەوانەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ناكرێت بووەتە هۆی ئەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان ببێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی كشتوكال بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: هەرێمی كوردستان ساڵانە نزیكی  180هەزار تۆن لە مریشكی پێویستە، هاوكات هەزار و  700كێڵگەی پەلەوەری هەیە، كە پێكهاتووە لە سێ هەزار هۆڵ، كە دەتوانرێت سەرجەم بەرهەمی ناوخۆ پڕبكاتەوە، هاوكات پێنج كێڵگەی دایكانەی بەرهەمهێنانی جوچك هەن، لەگەڵ ئەوەشدا  800پڕۆژەی نایاسایی كێڵگەی پەلەوەری لە هەرێمی كورستان بوونیان هەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this