
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەراورد بە دوو هەفتەی پێشووتر پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دابەزینیان بە خۆیانەوە بینی، بەڵام بە وتەی شارەزایەكی بواری كەشناسی لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن و لە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 50 پلە تێدەپەڕێنن و لە سبەینێشەوە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات و تاكۆتایی ئەم هەفتەیە بە بەرزی دەمێننەوە.
محەمەد عەلی، شارەزا لە وباری كەشناسی و بومەلەرزەزانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوو تاڕادەیەك پلەكانی گەرما بەجێگری مانەوە، بەڵام لە سبەی یەكشەممەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرز بوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن و تا كۆتایی هەفتە پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، هاوكات لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە بەرزترین پلەی گەما تۆمار دەكرێت و لە هەندێك ناوچە بەتایبەت لە سنوری گەرمیا سەرو 50پلە تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە ناوچەی گەرمیان كە 50 پلە تێدەڕێنێت، لە هەریەكە لە پارێزگای هەولێر لە 45 پلەوە بۆ 47 پلە بەرزدەبنەوە و هاوكات لە سلێمانی لە 43 پلەوە بۆ 45 پلەو لە دهۆك لە 44 پلەوە بۆ 45 و لە كەركووك لە 46 پلەوە بۆ 48 پلە و لە هەڵەبجە لە 46 پلە بۆ 47 بەرز دەبنەوە و هاوكات لە خانەقین و دەوروبەری بەرزترین پلە تۆمار دەكرێ كە 50 پلە دەبێت
وتەكانی ئەو شارەزایەی كەشناسی لەكاتێكدایە كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو سبەینێ بەم جۆرە دەبن، هەولێر: 45 سلێمانی: 43 دهۆك: 44 كەركوك: 47 هەڵەبجە: 45 سۆران: 44 راپەرین: 44 گەرمیان: 48.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



