سروە محەمەد: یەكێتی هەمیشە دەرگای كراوەبووە و لەدەرگای هەمووحزبەكانیشی داوە بۆ ڕێككەوتن

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت پیشاندانی هێزی سەدرییەكانە كە دەیانەوێت بە هێز و لایەنە سیاسییەكان و وڵاتانی دەوروبەر بڵێن هەر كارێك بەدڵی ئێمە نەبێت ڕێگەی پێنادەدەین، جەختیش دەكاتەوە كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ ڕێككەوتندا بووە بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای كراوەبووە بۆ حزبەكان و لە دەرگای هەموو حزبەكانیشداوە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بارودۆخەی كە لە ئێستادا لە بەغدا دەگوزەرێت چاوەڕوانكرابوو، چونكە سەدرییەكان بە ئاشكرا بانگەشەی ئەوەدەكەن پێكهێنانی حكومەت ئەگەر بەدڵی ئەوان نەبێت شەقام دەجوڵێنن و ڕێگەنادەن پرۆسەی سیاسی عێراق بكەوێتەسەر سكەی خۆی وەك ئەوەی ئێستا دەیبینین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەدرییەكان لەڕێگەی ئەم خۆپیشاندانانەوە دەیانەوێت پەیامێك بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق و نێردەی وڵاتانی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر بنێرن پەیامەكەش ئەوەیە كە دەڵێن ڕێگە نادەین هیچ كارێك بكرێت ئەگەر ڕەزامەندی ئێمەی لەسەر نەبێت و بەدڵی ئێمە نەبێت، ئەوەش هێندەی دیكە دۆخەكەی ئاڵۆزكردووە و نازانین ئایندەی عێراق بەرەو كوێ دەبات.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بەكوردەوە هەیە ئەوەیە كە ئێمە لەیەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین كە ڕێككەوتن بكرێت بۆ ئەومەبەستەش یەكیتی هەمیشە دەرگای كراوەبووە بۆ هێزوو لایەنە سیاسییەكان لەهەمان كاتیدا لەدەرگای هەموو هێزوو لایەنە سیاسییەكانی داوە بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بێتە ئاراوە بەڵام ئەوە هیزوو لایەنەكانی دیكن نایانەویت رێكبكەون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



