
ـ بە بەشداری دەیان ھەزار قوتابی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی، تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. ( Feriq Fereç - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەيەکی لەسەر قسەکانی عومەر فەقێ بڵاوکردەوە و رايگەياند: قسەکردنی نابەرپرسانە رەتدەکەینەوە کە کاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندکاران هەبێت، ئەوەی کە ئەو باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنترۆڵمان کردووە.
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: وەک پێشتر ئێمە رامانگەیاندبوو کە 111 حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر ، هاووڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردوە لەسەر بابەتی گزیکردن ، ئێمە وەک لیژنەی باڵا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا ئاماژەمان پێدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوث هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت ، وەک خۆشی روونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنترۆڵمان کردووە.
راشيگەياندووە: وەزارەت هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتووی توانیویەتی کۆنترۆڵی ئەو بابەتە بکات . لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژوورەوە ، ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش کۆنترۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان زۆر کەم بووە و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردووە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان ، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە، لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردووە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبووە، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبووە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت ( ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین ) و بەکەمتر لە دوو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا کراون. لیژنەی باڵا بەووردی هەموو رێکارەکانی گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان رووبەرووی دادگا بکرێنەوە کە روبەرووش کراونەتەوە ، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش) وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەموو بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشمان داوە کە کەمتەرخەم بوون .
ليژنەی باڵای ئەزموونەکان باسی لەوەشکردووە: پاکی و باش بەڕێوەچونی پرۆسەکە جێگەی خۆشحاڵی ئەزموندەران و خانەوادەکانیان بووە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ نموونەیی باشی بوون لەچاو هەموو تاقیکردنەوەکانی دیکە، قسەکردنی نابەرپرسانە رەتدەکەینەوە کە کاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندکاران هەبێت .
دەشڵێت “هەوڵی گزیکردن لەناو یان لە کاتی تاقیکردنەوە هەیە بەڵام گرنگ کۆنترۆڵکردنی هەوڵی گزییەکەیە بۆ بەدیهێنای دادپەروەری و ئەمەش بەڵگەکانە بەوەی کە ئەو کەسەش ئاماژەی پێداوە کە خۆشی دەڵێت ئەوەی من باسی دەکەم لە چوارچێوەی ئەو حاڵەتەیە کە وەزارەت کۆنترۆڵی کردوە ، بەڵام ئێمە ئەم رێکارە وردانەی کە کردومانە بەئەرکمان زانیوە و منەتمان لەسەر کەس نەکردوە تا باسی هەموو هەوڵەکان و وردەکارییەکان بکەین .”
شەوی رابردوو، عومەر فەقێ بانگخواز لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: سوێند دهخۆم بهدهستى خۆم پرسیارى پۆلى 12م كڕى و ههر بهدهستى خۆشم هێدفۆنم كڕى. ئێستا دهتوانیت بهبێ ئینتهرنێت و تهنیا لهڕێگهى نامهى كۆڕهكهوه وهڵامى پرسیارهكه بگهیهنیته خوێندكارهكه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


