
SNN
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لەقەلاچوالان پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەنێوان دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی لەیاسا دەرچوان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم کە دڵسۆزانەو لێبڕاوانە کاردەکەن و رایگەیاند؛ جێگای پێزانین و دەست خۆشییە کە دەزگایەکی وەھا نیشتمانی بەردەوام لەکاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و پشتیوانی و ھەموو پشگیرییەکی بۆدووپاتکردنەوە بۆ سەرخستنی کارەکانیان و پێشی راگەیاندن کە؛ لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا سڵ لەکەس نەکرێتەوە و رێگاش نادرێت ھیچ کەسێک لەسەرو یاساوە بێت .
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، روونیکردەوە ھەموو ھەوڵ و کۆششێکیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێم و رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلان و مەرامێکە کە ژیان لە خەڵک تێکبدات و رایگەیاند ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێم وەک دەزگایەکی پابەند بە بنەما و یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان، نیشتمانییانە ئەرکەکانی سەرشانی رادەپەڕێنێت و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی گشتی و ئارامیدا لەئەرکدان و ھەر ھەنگاوێکیش بنرێت لەپێناو خزمەتی گشتی و پاراستنی قەوارەی ھەرێم دا دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



