كه‌سوكارى دكتۆر هۆشیار ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن له‌دژى خه‌ڵاتكردنى بكوژه‌كه‌ى

گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى كه‌سوكارى د. هۆشیار ئیسماعیل | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌سوكارى د. هۆشیار ئیسماعیل ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ى له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوژرا ئه‌مڕۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕى له‌دژى خه‌ڵاتكردنى یه‌كێك له تاوانباران له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر.
دوێنێ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى خه‌ڵاتكردنى سزادراوێكى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر بڵاوبووه كه بڕوانامه‌ى دیبلۆمى له‌بوارى یاسادا له زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى له هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا. وێنه‌كه كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 4ى ئاب، كه‌سوكارى د. هۆشیار ئیسماعیل له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند، “به‌پێى یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سزاى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه مافى ئه‌وه‌یان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بخوێنن و تاكه ماف كه هه‌یانه مافى نووسینى وه‌سێتنامه‌یه ئیتر چۆن ده‌كرێت تاوانبارێك له زیندان زانكۆ ته‌واو بكات”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، “ئێمه چاوه‌ڕێى له‌سێداره‌دانى بكوژمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستان به خه‌ڵاتكردنى”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه خوشێكى د. هۆشیار له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ئه‌و ساته‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌مان بینى وامانزانى یه‌كه‌م ساته كه دكتۆر شه‌هید كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داواى حه‌ق له خودا ده‌كه‌ین و به‌هیواین خودا حه‌قمان بسێنێت”.
د. هۆشیار ئیسماعیل، مامۆستاى ئاینى له ساڵى 2017 له شارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوژرا و پاش چوار مانگ بكوژه‌كانى كه دوو كه‌س بوون ده‌ستگیر كران.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



