حەشدی شەعبی به سووتاندنى ئاڵاى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نمایشێکی ئەنجامدا

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له قه‌زاى خورماتوو چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به سووتاندن و رۆیشتن به‌سه‌ر ئاڵاى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل یادی رۆژی قودسیان کردەوە.
عه‌لى حوسێنى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو لەوبارەیەوە به SNNی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له ڕۆژى جیهانى قودس له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراق و له قه‌زاى خورماتووش وه‌كو چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى نمایشى سه‌ربازیمان كردوو”.
وتیشى، له نمایشه‌كه‌یاندا به سه‌ر ئاڵاى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ڕۆیشتوون و هه‌روه‌ها ئاڵاى ئه‌و وڵاته‌شیان سووتاندوه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به فه‌توایه‌كى ئیمام خومه‌ینى رابەری پێشووی ئێرانەوە هەیە کە داوای کردووە دژی ئەو دوو وڵاتە بوەستنەوە.
ساڵی رابردوو ئەمریکا لە هێرشێکی موشەکیدا پێنج پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە دەیان چەکداری ئەو هێزانە کوژران و برینداربوون، لەو کاتەشەوە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لێی زیادیان کردووە.
بەرپرسانی عێراقیش بەردەوام هۆشداری دەدەن لەوەی هەر پێکدادانێک لە نێوان هێز و چەکدارانی ئێران و ئەمریکادا رووبدات، زۆرترین زیان بە دۆخی ئەمنی عێراق دەگەیەنێت.
رۆژی جیهانی قودس، لەلایەن ئێران و هێزە چەکدارییەکانیەوە لە کۆتا هەینی مانگی رەمەزاندا یادی دەکرێتەوە، ئەم رۆژە لە ساڵی 1979وە بۆ پاڵپشتیکردنی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل دیاریکراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


