
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دۆخی دارایی هەرێمیان سەخت کردووە، حکومەتی هەرێمیش 27 ملیار دۆلار قەرزدارە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە وتارێکیدا راشیگەیاند: “خاوەنی هیچ یەدەگ و ژێرخانێکی ئابووری نیە”، وتیشی “پابەندین بە چاکسازی و راستکردنەوەی هەموو ئەو هەڵانەی کە لە بوارەکانی کارگێڕی و ئابووریدا کراون بەڵام راستکردنەوەی ئەو هەموو چەوتییە کاتی زیاتری ئەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دۆخی سەختی هەرێم بەرئەنجامی چەندین هۆکاری سیاسی و مێژووییە، ئەمە جیا لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراق و قەیرانی ئابووری جیهانی، دەشبێت خۆمان لەگەڵ هەر دۆخێکی نەخوازراو کە دێتەپێش بگونجێنین”.
سەبارەت بە قەرزەکانی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: “حکومەت 27 ملیار دۆلار قەرزدارە و بەشێکی زۆری ئەو قەرزانەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتەکانی پێشووی عێراق”.
وتیشی: ئاستەنگ بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم دروستکراوە، بەڵام چاکسازی داواکاری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و نابێت هیچ کەسێک لەبەر بەرژەوەندی شەخسی و حزبی رێگری لێبکات.
باسی لەوەشکرد: “ئێمە لەگەڵ لامەرکەزی کارگێڕیداین بە مەرجێک لەگەڵ پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت”.
راشیگەیاند، ئامادهیی حكومهتی ههرێمی دهربڕی بۆ چارهسهركردنی تهوای كێشهكان لهگهڵ بهغدا لهسهر بنهمای دهستور.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



