ئه‌گه‌رى هه‌یه ساڵى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه له عێراق بوه‌ستێت

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه بهمشێوهيهى ئێستا به‌رده‌وامبێت تاوه‌كو ساڵى نوێ پێدانى مووچه و خه‌رجییه داراییه‌كانى تر به‌ته‌واوه‌تى راده‌گیرێن له عێراق.
هه‌رچه‌نده 10 مانگه هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له 29ى ته‌مموزه‌وه لایه‌نگرانى كوتله‌ى سه‌در به‌ته‌واوه‌تى كاره‌كانى په‌رله‌مانیان راگرتووه و لایه‌نگره‌كانى له‌وێ ده‌مێننه‌وه و دۆخى ناوخۆى عێراق چه‌قبه‌ستوویی پێوه‌دیاره.
دوور له سیاسه‌ت و له‌باره‌ى دۆخى دارایی عێراق جه‌مال ئه‌سه‌دى، پسپۆڕى یاسایی عێراق ده‌ڵێت: “هیچ ده‌قێكى یاسایی نییه له یاسایی به‌ڕێوه‌بردنى دارایی عێراقدا كه رێگه‌بدات به خه‌رجكردنى پاره بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى دارایی له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه و دواى كۆتایی هاتنى ساڵى دارایی”.
وتیشى: “ئێمه به‌ره‌و بۆشاییه‌كى یاسایی ده‌ڕۆین ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره حكومه‌ت نه‌توانێت خه‌رجییه داراییه‌كانى دابینبكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش له مانگى كانونى دووه‌مى 2023 بوه‌ستێت”.
قسه‌كانى ئه‌و پسۆڕه یاساییه له‌كاتێكدایه كه پێشتر بهلغ ئهبوكل، سه‌ركرده‌ى ره‌وتى حیكمه هه‌مان مه‌ترسى خسته‌ڕوو و وتى: “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆى ئاماده نه‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق ئه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه دابه‌شكردنى مووچه له عێراق بوه‌ستێت”.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
15 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
15 hours لهمهوپێش



