له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا بۆرى ئاوى ئیفرازى سێى هه‌ولێر چاكده‌كرێته‌وه

بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ هه‌ولێر | فۆتۆ: KRG
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا بۆرى ئاوى ئیفرازى سێى هه‌ولێر چاكده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێت: “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستده‌كرێت به گۆڕینى بۆرییه‌كه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى ئاب، بۆرى ئاوى ئیفرازی سێى هه‌ولێر بۆ جارى چواره‌م شكایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه 40% دانیشتووانى شارى هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن.
زه‌رده‌شت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ جارى چواره‌م بۆرییه ئاوه‌كه شكایه‌وه به‌هۆى پرۆژه‌یه‌كه‌وه و بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هاووڵاتیيانى شارى هه‌ولێر بێ‌ئاو بن”.
وتیشى: “ئێمه تیمه‌كانمان له ئێستادا له‌كاردان و ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین له ماوه‌ى 24 كاتژمێر یان كه‌متر له‌و ماوه‌یه بۆرییه‌كه چاكبكه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رخانیكرد له ماوه‌ى رابردوودا بۆ گۆڕینى بۆرییه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “له ئێستادا رێكاره ئیدارییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونیان ده‌درێته كۆمپانیا و ده‌ستبه گۆڕینى بۆرییه‌كه ده‌كرێت”.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
18 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
18 hours لهمهوپێش



