حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى دڵنیایی ده‌دات له دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له حكومه‌تى مسته‌فا كازمى كه هاوكات شاره‌زای یاساییه رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران راناگیرێت، ده‌شڵێت: “عێراق 80 ملیار دۆلار یه‌ده‌گى دۆلارى هه‌یه و ده‌توانێت مووچه دابینبكات”.
ماوه‌ى دوو رۆژه شاره‌زایانى یاسایی و ئابوورى له‌ڕێگه‌ى میدیاكانى عێراقه‌وه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، “له ساڵى 2023دا حكومه‌تى عێراق تواناى پێدانى مووچه‌ى به مووچه‌خۆره‌كانى نامێنێت به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه یاساییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه تێیده‌كه‌وێت له ئه‌نجامى نه‌بوونى یاساى بودجه”.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى ئاب، نه‌جم عوبه‌ید، شاره‌زایی یاسایی نزیك له حكومه‌تى كازمى رایگه‌یاند، “راسته حكومه‌تى ئێستا حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ره، به‌ڵام به‌رده‌وامده‌بێت له دابه‌شكردن و دابینكردنى مووچه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش دوابكه‌وێت”.
وتیشى: “عێراق خاوه‌نى 80 ملیار دۆلار یه‌ده‌گى دۆلاره له‌نێو بانكى ناوه‌ندى له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ڕووى داراییشه‌وه دۆخه‌كه خراپ بێت ده‌كرێت له‌و پاره‌یه مووچه‌ى مووچه‌خۆران دابینبكرێت”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا یاساییه، “له ساڵى 2020یش هه‌مان حاڵه‌ت روویداوه و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه دواكه‌وتووه، به‌ڵام به‌هچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى مووچه‌خۆران كێشه‌ى بۆ دروستنه‌بووه”.
دوێنێ شه‌ممه جه‌مال ئه‌سه‌دى، پسپۆڕى یاسایی عێراق رایگه‌یاند، “هیچ ده‌قێكى یاسایی نییه له یاسایی به‌ڕێوه‌بردنى دارایی عێراقدا كه رێگه‌بدات به خه‌رجكردنى پاره بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى دارایی له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه و دواى كۆتایی هاتنى ساڵى دارایی”.
وتیشى: “ئێمه به‌ره‌و بۆشاییه‌كى یاسایی ده‌ڕۆین ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره حكومه‌ت نه‌توانێت خه‌رجییه داراییه‌كانى دابینبكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش له مانگى كانونى دووه‌مى 2023 بوه‌ستێت”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
1 hour لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
1 hour لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش



