ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق ره‌تیكرده‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه

ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق | فۆتۆ: MEO
SNN
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى ئاب، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌پێى ده‌ستوور ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماف و ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌رله‌مانمان نییه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “داواكارین دادگا تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت، چونكه ئێمه به هه‌مان دوورى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ستاوین”.
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئێمه ده‌سه‌ڵات له دامه‌زراوه‌كانى یاسادانان وه‌رده‌گرین و مافى ئه‌وه‌مان نییه په‌رله‌مانى گه‌ل هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه”.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له دوو رۆژى رابردوودا ته‌نیا یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌تى دیاریكرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
23 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
23 hours لهمهوپێش



