ئاسایش و کۆماندۆی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج بازرگانیان راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی
SNN
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج بازرگان و دەڵاڵی راگەیاند کە بەشێوەیەکی یاسایی مامەڵەو کڕین و فرۆشتنی نایاساییان کردووە.
دەقی راگەیەندراو
بەبڕیاری دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ کە بەڕێکاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە دەستگیرکراون، دەیان لێپرسراو و فەرمانبەری دامەزراوە کارگێڕییەکان و چەندین کەسیش کە وەک بریکار و دەڵاڵی زەوی و زار مامەڵەی نایاساییان راییکردووە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لەلایەن ھێزەکانمان بە ھەماھەنگی لەگەل ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رێوشوێنی پێویستی بۆ وەرگیراوە و دەستگیرکردنیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەچەند رۆژی داھاتووشدا بەردەوام دەبین لەدەستگیرکردنی ھەموو ئەوانەی لەسەر بەرژەوەندی گشتی و مافی خەڵک پۆستەکانیان بۆ كاری نایاسایی قۆستووەتەوە.
بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەینەوە ئەو کەسانەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە پۆست و دەسەڵاتی خۆیان لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ کاری نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان و رەوشتی بەرزی فەرمانبەری بەکارهێناوە. لەبەرامبەر رەشوە مامەڵەی خەڵکی تریان تێپەڕاندووە و چەندین دۆسیەی زەوی و زار و موڵکی گشتییان لەدەرەوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێم داگیرکردووە، بەکرێگیراوبوون و لەبەرامبەر بڕە پارەیەکدا ئەو کارانەیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
١٩ی ئابی ٢٠٢٢
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
10 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
10 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
10 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
10 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
11 hours لهمهوپێش



