عه‌لى حه‌مه‌ساڵح داواى فرۆشتنى زه‌وییه‌كى نایابى كه‌لار ده‌كات

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 15 مانگه چاوه‌ڕێى واژوویهكى سه‌رۆكى حكومه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كى گرانبه‌هاى حكومى له كه‌لار بفرۆشین و به‌كارى بهێنینه‌وه بۆ خزمه‌تگوزارى حكومى.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ده‌قى به‌ڵگه‌كانى تایبه‌ت به داواكارییه‌كه و زه‌وییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى، ” به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت 15 مانگە چاوەڕێی واژوویەکی بەڕێزتین بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشین و بیکەینە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکه. لە 17ى ئایارى 2021 بۆ چارەنووسی زەویەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان کرد، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان رەزامەندیمان وەرگرت ئەم زەویە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناچەکە. وتیان: دەبێت نووسراو بۆ رەزامەندی فرۆشتنی ئەم زەویە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت بکەن. لە 19ى ئایارى 2021/ نوسراو و تاپۆ و ھەموو بەڵگەنامەکانمان رەوانەکردوە و چاوەڕێی واژوویەکی بەڕێزتانین تائێستا نەکراوە”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئێستاش بەناوی خەڵکی گەرمیانەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین واژوو لەسەر ئەم نوسراوە بکەن بۆ ئەوەی ئەم زەویە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار- دەربەندیخان”.
ده‌قى به‌ڵگه‌كان



More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش



