“ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه به‌نزینى خراپ ده‌فرۆشن بۆ هه‌میشه داده‌خرێن”

پڕكردنه‌وه‌ى به‌نزین له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، داوامان کردووە لە قایمقامیەت لەمەودوا رێکاری تووندتر بگرینەبەر به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه به‌نزینى خراپ ده‌فرۆشن، وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێم كواڵتى به‌نزینى باشتر كردووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئاب، ئاری کاکەشین، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ھەندێک بەنزینخانە چەند جارێک سزادراون و بۆ ماوەیەکیش داخراون، بەڵام ھەرپابەند نابن و جارێکی دیکە بەنزینی خراپ دەفرۆشن. ھەیە چەندین جار سزامانداوه، بۆیە داوامان کردووە لە قایمقامیەت کە پێویستە لەمەودوا رێکاری تووندتر بگرینەبەر بۆ ئەوەی سزای قورستریان بدەین و ھیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ نەفرۆشێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر زانیارى زیاترى له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو و وتیشى: “بۆ ئەوەی ھیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ نەفرۆشێت داوامانكردووه لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی خراپ بفرۆشن بەیەکجاری دابخرێن، بۆیە لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
به وته‌ى ئارى كاكه شین، “حکومەت خۆی ئێستا کواڵتی ئەو بەنزینەی دابەشیدەکات زۆر باشی کردووە کە نرخەکەی 800 دینارە، بۆیە ناکرێت بەنزینخانەکان بەنزینی خراپ بفرۆشنه هاووڵاتییان”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



