ماوەی سێ مانگە بەردەوام مانگانە زیاد لە 50 هەزار گەشتیار روو لە ناوچەی هەورامان دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی لەباری كەشوهەواو جوانی سروشتەكەی و نزمی پلەكانی گەرما تیایاندا، ماوەی سێ مانگە بە بەردەوای ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی ناوچەی هەورمان دەكەن، بەجۆرێك لەماوەی ئەم سێ مانگەدا زیاد لە 150 هەزار گەشتیار كە زۆرینەیان گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن ڕوویان لە سنوورەكە كردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ساڵانە لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پلەكانی گەرما لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەورامان هەر بەنزمی دەمیننەوە ئەمە والەگەشتیاران دەكات كە ڕوولە ناوچەی هەورامان بكەن، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ڕۆژانە بەهەزاران گەشتیار ڕوویان لە سنوورەكە كردووە بەتایبەت سەیرانگای زەڵم و ئاوێسەر.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بە بەردەوامی مانگانە 50 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەورامان، كە كۆی گشتی هاتنی گەشتیاران لەو ماوەیەدا زیادلە 150 هەزار گەشتیاربووە، ئەوەش ڕێژەیەكی باشی هاتنی گەشتیارانە بەراورد بە سانی ڕابردوو.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دڵنیایشی داوەتە گەشتیاران كە لەحاڵەتی هەر گرانفرۆشییەك یاخود كێشەو گرفتێك تیمەكانیان بەردەوام لەناوچە گەشتیارییەماندان بۆ بەدەمەوە چوونی گەشتیاران و پێدانی ڕێنمایی و كارئاسانی زیاتر بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش لەماوەی گەشتەكەیاندا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



