جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە: كار بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە دەكەین بۆ پێشمەرگە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی باشبوونی دۆخی دارایی هەرێم هەوڵەكانمان چركردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی هێزە ئەمنییەكانی دیكە، دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی 70 و 80 دەستپێبكاتەوە و گەشبینیشن بە هەوڵەكانمان.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باش بووە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی كۆبوونەوەی تایبەت بە خەرجكردنی دەرماڵەی هێزەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگەمان كردووە و نوسراویشمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و لایەنی پەیوەندیدار كردووە بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ ئەو هێزانەی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد،لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ هێزەكانی 70 و 80 ی هێزی پێشمرگە ڕاگیراو تا ئێستاش ئەو هێزانە ئەو جۆرە دەرماڵەیان بۆ خەرجناكرێتەوە، بۆیە لەئێستادا هەولێك لەئارادایە كە دەرماڵە بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێتەوە و كاری لەسەر بكرێت، چونكە ئێستا دۆخەكە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ئەو هێزانەی پێشمەرگە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەكرێت و مافی یاسایی خۆیانە، بەڵام ماوەی حەوت ساڵە بە بیانووی قەیرانی دارییەوە حكومەت بە نایاسایی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە هاوكات خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامەش بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی 70 و 80 ڕاگیراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



