ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كات

قوباد تاڵەبانی
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ئه‌یلول، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شێكى زۆر له فهرمانگهكانى شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌دات.
بەپێی زانیارییه‌كانى SNN كه له سەرچاوەیەکی ئاگادار له قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێم دهستكهوتوون، “ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەموو ئەو پڕۆژەو کارانەی پەکخراون و جێبجێنەکراون و بۆتە ھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی”.
SNN له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى زانیووه، “لەو کۆبوونەوە گرنگەدا قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە پڕۆژە بە پڕۆژە، بڕیار بەبڕیار کە دراون لەو بوارنەدا و پەکخراون و نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەیان پڕۆژەن، بەدواداچوونیان بۆ دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکان مامەڵەکانیان جێبەجێبکرێن و پڕۆژەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئەو سەرچاوەیە له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئاشکراشیکرد، “ئەم ھەنگاوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەپێناوی نەھێشتنی رۆتین، گەندەڵی، بەرتیل و رەشوە، رێگریکردن لەسەرانەوەرگرتن و پشکپشکێنەیە لە وەرگرتنی پڕۆژەکاندا تا ئەو دەستانەش ئاشکرابکرێن کە لەپشت پەکخستنیانەوە بوون و ھۆکاربوون بۆ سستکردنی بازاڕ و کاروکاسبی بازرگانان تا رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بەرامبەریان”.
ئەم بڕیارە لەدوای چەندین کۆبوونەوە ھات لەگەڵ خاوەن کار و پڕۆژە و وەبەرھێنەران و بازرگانانی سلێمانی کە راشکاوانە گلەیی و گازندەکانیان گەیاندووه‌ته قوباد تاڵەبانی و بڕیاریدا چارەسەری سەرجەم کێشەکانیان بکات و ھەموو ئەوانەشی ھۆکاربوون لە پەکخستنی بازاڕی سلێمانی و وەستانی پڕۆژەکان رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


