
ئاكرێ | فۆتۆ: Frans Sellies
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕه‌كى (بیوك) له ئاكرێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدا تۆماركراوه به‌ته‌واوه‌تى كه‌ره‌نتین كرا.
دوێنێ هه‌ینى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “پیاوێكى تەمەن 27 ساڵ كه پیشەی پاسەوانه و دانیشتووی قەزای ئاکرێ یه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه كه له شارى به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له ته‌ندروستیی ئاكرێ وه‌ریگرتوون، “به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كى (بیوك) كه ئه‌و هاووڵاتیه تێیدا نیشته‌جێیه به‌ته‌واوه‌تى كه‌ره‌نتین كراوه، كه‌سوكارى ئه‌و تووشبووه‌ش كه پێكهاتوون له 10 كه‌س و به‌ركه‌وتنى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵى هه‌بووه براونه‌ته مۆتێلێكى تایبه‌ت به كه‌ره‌نتین كردن و پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنایان بۆ كراوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ده‌رمانڕێژ بكرێت به ده‌رمانى دژه ڤایرۆس له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى كه‌س له‌و گه‌ڕه‌كه بێته‌ده‌ره‌وه یان كه‌س بچێنه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



