“ناكرێت ئێمه مووچه بنێرین و ئه‌وان پاره‌ى نه‌وت و ده‌روازه‌كان راده‌ست نه‌كه‌ن”

مه‌نسور بعێجى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: HuriyatyNews
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا له ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم خۆیه‌تى، چونكه پابه‌ندنه‌بوون به راده‌ستكردنى نه‌وت و ده‌ڵێت: “ناكرێت ئێمه مووچه‌ى هه‌رێم بده‌ین و ئه‌وان پاره‌ى نه‌وت راده‌ست نه‌كه‌ن”.
مه‌نسور بعێجى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا هێرشى تووند ده‌كاته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستبووه له كوردستان و ده‌ڵێت: “دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ندى نیه، به‌ڵكو له ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم خۆیه‌تى، چونكه پابه‌ند نه‌بووه‌ن به راده‌ستكردنى نه‌وت به كۆمپانیاى سۆمۆ و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كانیشیان نه ناردووه بۆ ناوه‌ند، تا ئێستاش كه‌س نازانیت ئه‌و پارانه بۆ كوێ چوون و چیان لێ هاتووه؟”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “گه‌لى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌وه تێده‌گه‌ن كه حكومه‌تى ناوه‌ندى دژى ناردنى مووچه و شایسته داراییه‌كانیان نیه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ناكرێت و ناگونجێن ئێمه پاره‌ى مووچه بۆ ئه‌وان بنێرین و ئه‌وان داهاته‌كانیان نه‌نێرن بۆ ئێمه”.
بعێجى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى تر و داهاتى عێراق موڵكى هه‌موو تاكێكى ئه‌م نیشتیمانه‌یه و پێویستیشه به یه‌كسانى به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ناگونجێت ئێمه پاره بده‌ین و له به‌رامبه‌ردا هیچ وه‌رنه‌گرینه‌وه”.
وته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى هه‌رێم تێیكه‌وتووه نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، دابه‌شكردنى مووچه هه‌رچه‌نده به‌رده‌وامه، به‌ڵام زۆر به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



