مه‌سرور بارزانى: به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنى لێدوا و رایگه‌یاند، هه‌وڵى دروستكردنى ژێرخانێكى ئابوورى به‌هێز ده‌ده‌ين، ده‌شڵێت: “به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و بونیادنانى قوتابخانه‌ى نوێ”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنى 2022 – 2023 له قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لێدرا و ده‌ستبه ساڵى نوێى خوێندن كرا.
له پێش لێدانى زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له قوتابخانه‌ى ئه‌یلول له به‌رده‌ڕه‌ش وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “زۆر قه‌یران له‌سه‌ر هاووڵاتیانى هه‌رێم كه‌ڵه‌كه بووه و ده‌زانم ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێم له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ى رابردوودا سه‌خت بووه، به‌ڵام ئێمه له حكومه‌ت هه‌وڵى دروستكردنى ژێرخانێكى ئابوورى به‌هێز ده‌ده‌ین كه تواناى دروستكردنى هه‌لى كارى هه‌بێت، كاریگه‌ریی هه‌وڵه‌كانیشمان له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ده‌رده‌كه‌ون”.
له‌باره‌ى ساڵى نوێى خوێندنه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئێمه چه‌ندین قوتابخانه‌مان نۆژهنكردوونهتهوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و دروستكردنى قوتابخانه‌ى نوێ و سوپاسى كه‌رتى تایبه‌تیش ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون و داواده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سوپاسى مامۆستایانى كرد كه سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وامبوون و له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى خوێند و روونیكرده‌وه، “ئێمه تووشى زۆر قه‌یران و ئاڵنگارى بووین كه به‌شێكیان ده‌ستكرد بوون بۆ سنوورداركردنى ئه‌زموونه‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه مامۆستا خۆڕاگره‌كان و فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت بوون كه نه‌یانهێشت ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ر بگرت”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانى روونیكرده‌وه، “سوپاسى مامۆستایان ده‌كه‌ین كه تێده‌گه‌ن تواناكارى حكومه‌ت سنووردارن و ئێمه ته‌واوى هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین كه باشترین ژیان بۆ ماكۆستایان دروستبكه‌ین”.
سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى خۆشه‌ویستى نیشتمانیشى كرد و روونیكرده‌وه، “ئێمه ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان وشيار بكه‌ینه‌وه و هه‌ڵمه‌تى وشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان بۆ خۆشه‌ویستى به‌هار به‌رزه‌كان و نیشتمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



