ئه‌گه‌ر غاز له وێستگه‌كانى كاره‌با مایه‌وه ده‌یكه‌ینه بۆرى و ده‌یده‌ینه ماڵان

كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕى 70 ملیار دیناریان ته‌رخانكردووه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بۆ ماڵان، ده‌شڵێت: “تا ئێستا دیار نییه به چ نرخێك ده‌درێته ماڵان”.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى:”هێشتا رێكنه‌كه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى به چه‌ند بده‌ین به هاووڵاتى، به‌ڵام بڕى 70 ملیار دینارمان ته‌رخانكردووه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بۆ ماڵان و دیاریكردنى نرخه‌كه‌شمان سپاردووه به لیژنه‌یه‌ك”.
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى قه‌یرانى غازى ماڵانى كرد و روونیكرده‌وه، “تا ئێستا قه‌یرانى غازى ماڵان دروستنه‌بووه و بۆ وه‌رزى زستانیش پلانى خۆمان هه‌یه. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت 70٪ى غازى هه‌رێمى كوردستان له پێداویستى ناوخۆدا به‌كارده‌هێنرێت”.
له‌باره‌ى راكێشانى بۆرى غاز بۆ ماڵان كه‌مال محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “گرنگى له‌پێشینه‌ى ئێمه بۆ كاره‌با و كارگه پیشه‌سازییه‌كانه و پاشان غازى ماڵان، ئه‌گه‌ر غاز له‌مانه مایه‌وه ئه‌وه ئێمه ئه‌وكات به بۆرى رایدهكێشین بۆ ماڵان”.
به وته‌ى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، “تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پرۆژه بۆرى غاز بۆ ماڵان رابكێشرێت چونكه دابینكردنى غاز بۆ وێستگه‌كانى كاره‌بایه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



