
دابەشکردنی نەوت
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئەیلول، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانە سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، له سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌ت په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانه‌ی په‌رله‌مانی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران له لیژنه‌ى وزه و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان، ڕایگه‌یاند: “میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به سێ قۆناغ ده‌بێت، سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان، دواتر ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین له مانگى 10ـوه ده‌ستبكه‌ین به‌دابه‌شكردنی نه‌وت و به‌و ئومێدهشین كه هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ ته‌واو ببێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارساڵ بڕى 111 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئه‌وان ئاماده‌یان كردووه، یه‌ك ملیۆن و 284 هه‌زار و 276 خێزان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌مساڵ پێویستیان به 257 ملیۆن و489 هه‌زار و 200 لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، تاوه‌كو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شى بكه‌ن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى دڵنیا كرده‌وه كه به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و ماوه‌یه‌ى كه پلانیان بۆ داناوه نه‌وتى سپى دابه‌ش بكه‌ن، به‌جۆرێك بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى 200 لیتر دابین ده‌كرێ.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



