نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە هەڵەبجە گرفتی دارایی بۆ ئەو پارێزگایە دروستكردووە

مەرزی باشماخ-فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە پارێزگای هەڵەبجە بووتە هۆی ئەوەی ئەو داهاتەی كە لە خاڵە سنوورییەكانی هەڵەبجە دەستدەكەوێت نەگەڕێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەڵكوو بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی گەرمیان و بەشێكیشی بۆ سلێمانی، هاوكات تا ئێستاش 37 بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ماون لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێنەوە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی زیاد لە نۆ ساڵ بەسەر بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە تا ئێستا حكومەت ئاوڕێكی جدی لەم پارێزگایە نەداوەتەوە بەجۆرێك تائێستا 37 بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی لەسەر ئاستی پارێزگا بۆ پارێزگای هەڵەبجە ماون و پێكنەهێندراون، هەندێك لەوانە كە 10 بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی دیكەن فەرمانیان بۆ دەرچووە، بەڵام پێكنەهێندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە پارێزگای هەڵەبجە كاریگەری زۆر خراپی دارایی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە هەبووە، چونكە بەهۆی نەبوونی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەو داهاتەی لە سنوورەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەستدەكەوێت بەشێكی بۆ ئیدارەی گەرمیان و بەشێكیشی بۆ پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە، هاوكات نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی كواڵیتی كۆنتڕۆڵ بۆ مەرزەكان وایكردووە لە سلێمانییەوە كارمەند بۆ كواڵیتی كۆنتڕۆڵ بۆ مەرزەكانی سنورە بێن.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا 51 بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی لەسەر ئاستی پارێزگا پێكهێندراون لەو ژمارەیە نزیكەی 30 دانەیان پێشتر هەبوون و تەنها ناوەكانیان گۆڕدراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانگە وایكردووە بەشێك لە هاونیشتمانییان بۆ راییكردنی كارەكانیان سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن لەوانە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی، بەڕێوەبەرایەتی گومرگ؛ بەشێكیشیان هێشتا فەرمانیشیان بۆ دەرنەچووە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



