شاندێكى باڵاى كورد و سوننه و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى حه‌نانه ده‌كه‌ن

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایده‌كات، لە یەك دوو رۆژى داهاتوودا شاندێكی باڵای سیاسی لە نوێنەری كورد و سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی حەنانە ده‌كه‌ن و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆدەبنەوە، ده‌شڵێت: “ئەنجامی ئەو كۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەدات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ئه‌یلول، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “لە ئێستادا جۆرێك لە بێدەنگی باڵی به‌سەر پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا كێشاوە، بەتایبەت كە هەمووان چاوەڕێی ئەوەبووین لەدوای كۆتاییهاتنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوە سیاسییەكان دەستپێبكەنەوە، بۆیە چاوەڕێدەكرێت لەم یەك دوو رۆژەدا شاندێكی باڵای سیاسی كە پێكدێن لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی و هادی عامری بە نوێنەرایەتی كورد و سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارگۆڕانى دۆخى سیاسى عێراق كاروان یاروه‌یس وتیشى: “سەردانی ئەو شاندە بۆ نەجەف و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەدر لە حەنانە دەبێتە خاڵی یەكلاكەرەوەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران، بەتایبەت ئەگەر ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئەرێنی بوو ئەوە كارەكە زیاتر ئاسان دەكات و بەخێرایی پرۆسەی سیاسی دەكەوێتە سەر سكەی خۆی”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى سه‌ردانه‌كه‌ى بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر دۆخى سیاسى عێراق روونیكرده‌وه، “هەوڵ و كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی لەگەڵ سەركردەی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و سەردانەكانی بۆ بەغدا، كاریگەری ئەرێنی زۆرباشیان هەبووە لەسهرئەوهی كە دۆخێك بێنێتە ئاراوە هەموو لایەك پێیان وابێت دەبێت بەدانیشتن و گفتوگۆ گرفتەكان چارەسەربكەین، ئەوەش بە پەیڕەوكردنی ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال دەیگرتەبەر ئێستاش یەكێتی هەمان سیاسەت پەیڕەو دەكات”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



