“من دوو جار واژووم نه‌كردووه و ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه فۆتۆ شۆپه”

سه‌فین ئاغا عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان و لیستى ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژوویان له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى توندوتیژى كردووه | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌فین ئاغا عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه دوو جار واژووى له‌سه‌ر هه‌موارى یاسایی تووندوتیژى كردبێت و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه فۆتۆشۆپه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ئه‌یلول، لیستى ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بڵاوكرایه‌وه كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه پێشنیازه یاسای (تووندوتیژى خێزانى و ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستانى عێراق) بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له لیسته‌كه‌دا ناوى سه‌فین ئاغا عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستانى دوو جار نووسراوه كه هه‌ردووجاره‌كه واژووى كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌فین ئاغا عومه‌ر گه‌ردى به SNNى راگه‌یاند، “به‌داخه‌وه ئه‌و لیسته‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه دروست نییه، من ته‌نیا یه‌ك جار واژووم كردووه و ئه‌وه‌ى كه دووجا له لیسته‌كه‌دا ناوم هاتووه به فۆتۆشۆپ دروستكراوه”.
وتیشى: “من وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكى تر‌ى فراكسیۆنى پارتى واژووم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه پرۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت نه‌وه‌ك ده‌نگى پێبدرێت، ته‌نانه‌ت كه ده‌ستبه گفتوگۆكرا من بینیم هه‌مواره‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه هۆڵى په‌رله‌مانم به‌جێهێشت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پێشتر له‌باره‌ى پرۆژه یاساكه‌وه نووسیویه‌تى، “پشتگیری ھیچ یاسا و بریارێک ناکەین کە پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت یان ببێتە ھۆی تێکدانی شیرازەی خێزان و کلتوری کوردی. وەك پارتی ھەمیشە پێشەنگە لە پاراستنی ھەموو ئاین و ئاینزاکان لە ھەرێمی کوردستان، خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە پارتی ھیچ کاتێک شتێک ناکات بەدەر بێت لە بەھا ئاینیەکان وعورف و عاداتی کوردەواری”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



