
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 86 دۆلار دابەزی، بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەرێمی كوردستان نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە 270 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار بەرزبوویەوە، هاووڵاتیانیش متمانەیان بەو بەڵێنانەی حكومەت نییە، كە باس لە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت لە مانگی داهاتووەوە.
ئاری ئەحمەد، خاوەن دوكانی فرۆشتنی نەوت و سوتەمەنی بە SNNی ڕاگەیاند: زیاد لە هەفتەیەك بوو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە نزیكەی 270 هەزار دینار جێگیر بوو، بەڵام لە دوینێ و ئەمڕۆوە بەرز بوونەوەیەكی بەرچاو لەنرخی نەوتی سپی تۆماركراو بەرمیلێك نەوتی سپی پاڵاوگەكانی عێراق بۆ 300 هەزار دینار و بەرمیلێك نەوتی سپی پاڵاوگەكانی هەرێم بۆ 290 هەزار دینار بەرزبوویەوە.
ئاماژەی بەوشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت بەوڕێژە زۆربۆئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەك نزیك دەبینەوە لە وەرزی سەرما و باران بارین، لەلایەكی دیكەشەوە هاووڵاتیان متمانەیان بە بەڵێنەكانی حكومەت نییە لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی، ترسیان لەوەهەیە كە حكومەت نەوت دابەشنەكات و بەوهۆیشەوە نرخەكەی زیاتر بەرزببێتەوە، چونكە ئەگەر حكومەت نەوت دابەشبكات بەدڵنیایی نرخی نەوت دادەبەزێت و ئەگەریش نەوت دابەشنەكرێت نرخەكەی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا هەیە بەرز دەبێتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 300 هەزار دینار لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو،لە نوسراوێكدا كە واژووی 37 پەرلەمانتاری لەسەربوو ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردبوو ئەوە هاتبوو پاڵپشت بە مادەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، داوا دەكەین كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان، لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەمەبەستی گفتوگۆی كێشەكانی هاووڵاتییان و روونكردنەوەو پلانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا بۆ وەرزی زستان بخرێتە بەرنامەی كارەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



