حكومه‌تى هه‌رێم رازیبووه له به‌غدا ئه‌نجامى ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه

ئاهه‌نگى ریفراندۆم له هه‌رێم له ساڵى 2017 | فۆتۆ: AP
SNN
چاودێرێكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم رازیبووه له به‌غدا ئه‌نجامى ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ده‌شڵێت: “تیمێكمان له پارێزه‌ر گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه به‌غدا و تانه له بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم بده‌ن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى ئه‌یلول، پێنج ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان كه له ساڵى 2017 ئه‌نجامدرا.
مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێرى سیاسى له‌و باره‌یه‌وه له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “من نازانم بۆچى هێنده په‌له‌په‌ل كرا له ئه‌نجامدانى ریفراندۆمدا و هێنده‌ش په‌له‌یان بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌یدا”.
وتیشى: “ئێمه تیمێكمان له پارێزه‌رى پێشكه‌وتوو دروستكردووه له ئێستادا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین بیاننێرینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى تانه له‌و بڕیاره بده‌ن، چونكه ئه‌وه له‌ڕووى مێژووییه‌وه مه‌ترسیداره”.
ئه‌و چاودێره سیاسیه له‌باره‌ى هۆكارى بڕیاره‌كه‌یان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووى مێژووییه‌وه مه‌ترسیداره، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌نجامه واته ئێمه جارێكى تر ناتوانین ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین میله‌تان و گه‌لانى دونیا پێمندهڵێن: ئێوه خۆتان ئه‌نجامى ریفراندۆمتان هه‌ڵوه‌شانده‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه كه دۆخى عێراق تاوه‌كو كۆتایی وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه كورد ئه‌نجامى ریفراندۆمى به ههڵنهوهشاوهیی هه‌بێت”.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، “تیمى پارێزه‌ره‌كانیان ده‌چنه به‌غدا به‌مزووانه و به‌ڕێگه‌ى یاسایی كارده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم كه به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم دراوه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



