
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانى دروستكردنى بانكى نیشتمانى هه‌رێم ته‌واوبوون و ده‌شڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌ین ساڵى داهاتوو بانكى نیشتمانى هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى ئه‌یلول، مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانى هه‌رێم رایگه‌یاند، “ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانیی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ھەرێمی کوردستان رێکارەکان کۆتایی‌یان ھاتووە و تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، بەڵام رێکارە یاسایییەکان لە بەغدا ماون تەواو بکرێن”.
وتیشى: “پێشبینی دەکەم ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات”.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانى هه‌رێم له‌باره‌ى جیاوازى بانكى نیشتمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بانکەکانی دیکە جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن، خاڵێکی دیکەی بانکی نیشتمانی کە دەکرێتەوە لەھەمبەر جیھانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە بانکییەکان”.
به وته‌ى مەولود سابیر، “بانکی نیشتمانیی ھەرێم دوای دامەزراندنی زۆر سوودی دەبێـت، لەوانەش ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاووڵاتییان دەدرێت ھەرێمی کوردستانیش لێیان سوودمەند بێت، ھەروەھا چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانکی، چونکە بانکی نیشتمانی بە سیستەم کارەکانی بەڕێوەدەبات.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


